لە دێرک هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر مەخمور شەرمەزارکرا

سەدان کەس لە دانیشتووانی دێرک خۆپیشاندانیان کرد دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدان و تەلبەندکردنی کەمپی مەخمور.

سەدان کەس لە دانیشتووانی دێرک و گوندەکانی کۆچەرات و بەرئاڤ، سەرکۆنەی هەوڵی هێزەکانی عێراقیان کرد بۆ گەمارۆدان و تەلبەندکردنی کەمپی مەخمور و دانانی قولەی چاودێری.

خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی ئازادییەوە دەستیپێکرد بەرەو شەقامەکانی شارۆچکەکە، بەشداربووان لە ناوەڕاستی بازاڕی ناوەندیی شارۆچکەکە گردبوونەوە، پاش خولەکێک وەستان، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە دێرک، بەنەوش عەبدو، گوتەیەکی پێشکەش کرد و هێرشی هێزەکانی عێراقی بۆ سەر کەمپی مەخمور و پەنابەران شەرمەزار کرد.

دووپاتی کردەوە: «لەڕێگەی ئەم خۆپیشاندانەوە، پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین بۆ گەلەکەمان لە کەمپی مەخمور، کە بەردەوام بەخۆدان دەکەن دژی پیلانگێڕییە تورکییەکان و دژی ستەم و زەلیلی ڕادەپەڕن».

خۆپیشاندانەکە بە گوتنەوەی درووشمەکان بۆ ستایشی بەرخۆدان و شەرمەزارکردنی گەمارۆی سەر مەخمور کۆتایی هات.

ف.ق