لە دێرئەزۆر گۆشەگیری وهیرشەکان ئیدانە کران

گەنجان لە دێرئەزۆر،هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرو گۆشەگیری ئیمڕاڵیان ئیدانەکرد.

تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی سووریا لە دێرئەزۆر بە راگەیەنراوێک هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆسەرعەین عیسا و تاوان و سیاسەتی دژی گیراوان و لە سەرووی هەمووانەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان ئیدانە کرد.

ئەحمەد جاسم ئەندامی یەکێتی وەرزشی دێرئەزۆر راگەیەنراوی تەڤگەری گەنجانی لە بەردەم بینای یەکیەتیەکە لە گوندی محەمێد-ی ڕۆژئاوای دێرئەزۆرخوێندەوە. ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی تەڤگەربەشداری چالاکیەکەیان کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکرا کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەربۆ بەرژەوەندی خۆی هێرشی گەلی سووریا دەکات. گەنجانی ڕۆژئاوا و سووریا دەکاتە ئامانج و ئەوان ڕەوانەی دەرەوەی سووریا دەکات بۆ شەڕلە لیبیا، ئەرمینیا و کەشمیر و زۆرشوێنی تر.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەی تەڤگەری گەنجاندا ئاماژە بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی هەرێمە داگیرکراوەکان کرا و وتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردانیشتوانە ڕەسەنەکان دەکوژێت، ماڵوموڵکیان تاڵان دەکات، ئەوان ناچاربە کۆچبەری دەکات و دیموگرافیای ناوچەکە لەرێگەی نیشتەجێکردنی بنەماڵەی چەتەکانەوە دەگۆرێت.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا تاوانەکان و سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە دژی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا ، لە سەرووی هەمووانەوە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان. ئیدانەکرا.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی تەڤگەری گەنجاندا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرا کە ڕؤڵی خۆی بگێڕێت و گەلی هەرێمەکە بپارێزێت، رێگە لە تاوانەکانی تورکیا بگرێت.هەروەها داوا لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا کە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان و بەدیهاتنی داخوازی گیراوانی سیاسی، چالاکییەکانیان بەرفراوانتربکەن.

ک-ش