لە دێرئەزۆرهاووڵاتیەکی مەدەنی کوژرا

لە شارۆچکەی سەحێل کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دێرئەزۆر هاووڵاتیەکی مەدەنی لەلایەن کەسانی نە ناسراوەوە کوژراوە.

لە شارۆچکەی سەحێل کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دێرئەزۆر کەسانی نەناسراو لەسەرماتۆڕسیکلێت دەسڕێژی گولە دەکەنە سەرهاووڵاتیەک بەناوی محەمەد محەمەد و دەیکوژن. هێرشەکە لە بەردەم نەخۆشخانەی سەحێل ڕوویداوە.

محەمەد عاید خەڵکی گوندی ئەبووهەردووبە و پێشتر هاوسەرۆکی کۆمین بووە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کوژراوە.

هەرئەمڕۆش کەسانی نە ناسراو هێرشیان کردە سەرماڵی ریش سپیی عەشیرەتی لێگداتی دێرئەزۆر و خۆی و کوڕێکیان کوشت.

ک-ش