لە دێرەزۆر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران

لە شای دێرەزۆر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەدان کەس رژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان لە دژی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئیدانە کرد.

پارتی پێشەرۆژی سوریا و کۆمیتەى ژنانی دێرەزۆر لە دژی دەوڵەتی تورک لە دێرەزۆر رێپێوانێکیان رێکخست.

دوای رێپێوانەکە، کە سەدان کەس تیادا بەشدار بوون، لە بەردەم بینای دەزگای بنەماڵەی شەهیدان کۆبوونەوەیەکی جەماوەری رێکخرا.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. بە ناوی ئەنجوومەنی مەدەنیی دێرەزۆر، پارتی پێشەرۆژی سوریا و ئەنجوومەنی ژنانی دێرەزۆرەوە وتە پێشکەشکرا.

لە وتەکاندا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و بێدەنگیی رای گشتی لە بەرامبەر ئەو ھێرشانە ئیدانە کران.

ژ.ت