لە دێرەزۆر قەسەدە ١٧ داعشی دەستگیرکرد

یەکینەکانی دژە تیرۆری سەر بە هێزەکانی سوریای دیوکراتیک (یات – قەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ١٧ چەتەی داعش دەستگیرکرد.

یەکینەکانی دژە تیرۆری قەسەدە لەدژی شانە شاراوەکانی داعش لە شارۆچکەی ئەلبسێرای رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی هاوپەیمامانیش لە ئاسمانەوە پشتگیریان کرد و ١٧ چەتەی داعش دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگە و چەکدا گیرا.

ف.ق