لە دێرەزۆر تەقینەوە روویدا: ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی برینداربوون

لە شاروچکەی ئەلبەسیرای رۆژهەڵاتی دێرەزۆر تەقینەوەیەک روویدا و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی برینداربوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاروچەکی ئەلبەسیرای رۆژهەڵاتی دێرەزۆر مۆتۆرسکیلێک تەقیەوە.

راگەیەنرا، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی برینداربوون، بەڵام ژمارەیان بە تەواوی نەزانرا.

شانە شاراوەکانی داعش لە گوندەکانی دێرەزۆر چالاکن و هێرش دەکەنە سەر خەڵکی مەدەنی.

چەتەکان ماوەیەک لەمەوبەر هەڕەشەیان لە خەڵکی مەدەنی کردووە. دانیشتوانی شاروچکەی ئەلشەهیلی دێرەزۆر، کەسێکیان بە سەربڕاوی دۆزیەوە کە نوسینێک لەسەر تەرمەکەی جێهێڵرابوو و هەڕەشەی کوشتنی خەڵکی مەدەنیان کردبوو.

ف.ق