لە دێرەزۆر ئۆپراسیۆنی قەسەدە: دوو چەتە کوژران

قەسەدە رایگەیاند کە لە دوو ئۆپراسیۆندا لەدژی شانە شاراوەکانی داعشدا لە دێرەزۆر ٢ سەرچەتەی داعش کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هیزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسە) رایگەیاند کە لە دوو ئۆپراسیۆندا، دوو سەرچەتەی داعش کوژراون.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

" لە یەکەم ئۆپراسیۆندا کە یات بە هاوکاری هاوپەیمانان ئەنجامیداوە، لە ناوچەی سەبحەی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر سەرچەتەیەک بەناوی مەهەنەد ئەلساری لە فەدخە، یەكێک کە کەسە مەتراسیدارەکانی داعش کە لەدژی هێزەکانمان کاری تیرۆریستی دەکرد، دوای گەمارۆی هێزەکانمان و لەسەر بانگەوازی یات خۆی نەدا بەدەستەوە و لە پێدادانەکاندا کوژرا.

ئۆپەراسیۆنی دووەم لە گوندی حەجینی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامدرا. هێزەکانی هاوپەیمانان پشتگیری لە ئۆپراسیۆنەکە کرد و سەرچەتەیەکی رێکخستنی داعش بەناوی هەمزە ئەلحومسی، گەمارۆدرا و بانگەوازی خۆرادەستکردنی لێکرا، بەڵام خۆی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا کوژرا و ٤ سەربازی هاوپەیمانانیش بریندار بوون.

لە هەردوو ئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی تیرۆریستاندا گیراوە کە لە چەکێکی کڵاشینکوف، سێ مەخن و تاقمێک و تەلەفونێکدا گیراوە.

ف.ق