لە دژی بازاڕی گازوائیلی جەرابلوس هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدرا

لە جەرابلوسی داگیرکراوی ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دا، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بازاڕی گازوائیلی ئەو شارە بۆردومان کرا.

ئاماژە بەوە دەکرێت، بازاڕی گازوائیلی جەرابلۆسی ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکان لە ناوچەی حەرمان لە جەرابلوس لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومان کراوە.

بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە روونی زیانە ماددی و مرۆییەکانی ئەو هێرشە دیار نییە. هەروەها تاوەکو ئێستا دیار نییە، هێرشکە لە لایەن کام لایەنەوە ئەنجامدراوە.

ژ.ت