لە دژی هێرشە کیمیاییەکان لە عەین عیسا رێپێوان ئەنجامدرا

لە عەین عیسا بە سەدان کەس لە دژی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی ئەنجامیان دەدات، رێپێوانیان کرد. چالاکوانان هێرشەکانی سەر گەریلایان شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندانەکە لە سەر بانگەوازی کۆمیتەی گەنجانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی گرێ سپی لە گۆڕەپانی دیگان لە باشوری ناوچەی عەین عیسا دەستیپێکرد و لە گۆڕەپانی شەهید جودی گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە.

خۆپیشاندەران دروشمەکانی "بژی بەرخودانی گەریلا"، "بژی بەرخودانی قەسەدە"، "نابۆ داگیرکەری تورک" و "نا بۆ بێدەنگی نێونەتەوەیی"یان وتەوە.

لە گردوونەوەکەدا لە گۆڕەپانی شەهید جودی، وتەبێژی کۆمیتەی گەنجانی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی گرێ سپی مەجید حوسام قسەی کرد و وتی، "ئێمە ئەو کردەوە ترسناک و نائەخلاقیە شەرمەزار دەکەین. هەروەها ئێمە بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان لەبەرامبەر ئەو تاوانە شەرمەزار دەکەین و بێدەنگی ئەوان دەیسەلمێنێت کە هاوبەشی دەوڵەتی تورکن".

حوسام داوای لە هەموو گەلانی هەرێمەکە کرد کە یەکبگرن و پستیوانی بەرخودان گەریلا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بکەن.

هەروەها هاوسەرۆکی نوسینگەی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لەناوچەی عەینعیسا سەبری نەبۆش رایگەیاند، کە تاوانەکانی داگیرکەری تورک لە بەرامبەر شەڕڤانانی ئازادی نوێ نین.

نەبۆ ئەوەشی خستەڕوو، کە بێدەنگی هێزە ناونەتەوەییەکان لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بانگەشەکانی ئەوان لەبارەی هەڵسوکەوت بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکانی پەیوەست بە قەدەغەی بەکارهێنانی ئەو چەکانە بەدرۆ دەخاتەوە.

خۆپیشاندانەکە بە دروشمەکانی سڵاوکردن لە بەرخودان و دڵسۆزی بە شەهیدان کۆتاییهات.

هـ . ب