لە دژی سەربازگەی ئۆنجوپناری دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدرا؛ چەندین سەرباز کوژران

لە دژی هێرشە پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی سەربازگەی ئۆنجوپنار لە کیلیس چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەندین سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران و برینداربوون.

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چالاکییەک لە دژی سەربازگەی سەر سنووری دابق لە نزیک سنووری کیلیس ئەنجامدرا.

بەپێی زانیارییەکان، چەندین سەربازی سوپای تورک لەو چالاکییەدا کوژراون و برینداربوون.

تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراو و لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ژ.ت