لە عەفرین ٥ چەتە کوژران و ٩ چەتەش بریندار بوون

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە هەرێمە داگیرکراوەکان لەئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانیان، ٥ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون و ٩ چەتەش بریندار بوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی چالاکی هێزەکانی لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لەنێوان ٢٦ و ٣١ی ئایاردا ریزە چالاکی ئەنجامدراون کە بەم شێوەیەن:

"٢٦ی ئایار لە هەرێمی عەفرین لەسەر رێگەی راجۆ لە ئەنجامی چالاکیەکدا ٣ چەتە کوژران و ٧ چەتەش بریندار بوون.

٢٧ی ئایار لە نزیک گوندی بەرادێی ناوچەی شەراوا لە ئەنجامی چالاکی قەناسبەدەستەکانمان چەتەیەک کوژرا.

٣٩ی ئایار لە گوندی تەل مالیدی شاروچکەی مەرعا لە ئەنجامی چالاکیەکی تایبەتدا چەتەیەک کوژرا و ٢ چەتە برینداربوون. لە چالاکەیەکدا ئۆتۆمبێڵێک کە دۆشکەی لەسەر بوو تێکشکێنرا.

٣١ی ئایار لە گوندی تەل مالیدی مەرعا، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. ئەنجامی چالاکیەکە نەزانرا. هەمان رۆژ لە دەروازەی شاروچکەی مەرعا، لەدژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکیەک ئەنجامدرا. ئەنجامی ئەو چالاکیەش نەزانرا. هەمان رۆژ لە گوندی قتمێی ناوچەی شەرا، لە بەرانبەر داگیرکەران چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکیەشدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

بە گشتی بە پێی زانیاریەکان لە چالاکیەکاندا ٥ چەتە کوژراون و ٩ چەتەش بریندار بوون."

ف.ق