لە عەفرین ٥ چەتە سزا دران و ١١ چەتەی تریش بریندار بوون

لە ئەنجامی چالاکیەکی هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREدا لە عەفرینی داگیرکراو، ٥ داگیرکەری دەوڵەتی تورک سزا دران و ١١ داگیرکەری تریش بریندار بوون.

چالاکیی هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREلە دژی سوپای داگیرکەری تورک کە لەگەڵ چەتەکانیدا، عەفرینیان داگیر کردووە، بەردەوامن.

HRE لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان لە دژی بەرەی شامیەی سەر بە دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجام داوە.

بە پێی راگەیێنراوەکە، لە ئەنجامی یەکێک لە چالاکیەکاندا ٢ چەتە کوژراون و ٤ چەتەش بریندرا بوون. هاوکات ئۆتومبیلێکی چەتەکانیش تووشی پێکان هاتووە.

HRE هاوکات رایگەیاند، لە بەرواری ٨ی تشرینی دووهەمدا، درەنگانی شەو هێزەکانیان لە گەڕەکی شەرەفیەی شاری عەفرین، لە دژی ناوەندێکی چەتەکانی بەرەی شامیە چالاکیان ئەنجامداوە.

لەو چالاکیەشدا ٣ چەتە کوژران و ٧ چەتەی تریش بریندار بوون، بارودۆخی ٢ لە بریندارانی چەتەکانیش زۆر خراپە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لە کۆتایی راگەیێنراوەکەیاندا جەختیان کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاکیی تۆڵەسەندنەوە لە داگیرکەران.

ز.ش