لە عەفرین ٦٥٠ داری هەنار بڕدرانەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شێراوای عەفرین بەسەدان داری هەناری بڕییەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان چەتەکانی لیوای حەمزەی دەوڵەتی تورک لە گوندی عەین دارا ٦٥٠ داری هەناریان بڕیوەتەوە.

زانرا کە دارەکانی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد عەلی حەمکرۆ خەڵکی گوندی گورزێلێ بڕاونەتەوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی خاکی کوردانی داگیرکردبوو، رژێمێکی تیرۆر و تاڵانی دامەزراندبوو.

بە گوێرەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا لە ١ی حوزەیران لە گوندی گوڵانێ لە ناوەندی شاری عەفرین و ناوچەی ماباتا و راجۆ لانیکەم ٩٠٠ داری زەیتون و میوە براونەتەوە. ئەو دارانەی بڕدراونەتەوە لە بازاڕەکانی عەفرین، عەزاز، ئیدلب و جەرابلۆس فرۆشراون.

هـ . ب