لە عەفرین چوار کەسی دیکە رفێندران

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای هەڵبژاردن لە هەرێمە داگیرکراوەکان تاانەکانی شەڕی زیاتر کردووە. لە عەفرین چوار کەسی دیکە رفێندران.

سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند چەتەکانی پۆلیسی سەربازی دەوڵەتی تورک ٤ دانیشتووی گوندی کەفەردەلای ژێرینی سەر بە ناوچەی جندرێسی عەفرینیان رفاندووە.

ناوی رفێندراوەکان بەم جۆرەیە: ئەلیف حەج رەشید، نەوال حەج حەنان (تەمەن ٢٥)، مەحمود عەبدولرەحمان داود (تەمەن ٤١)، عەبدوڵا حەج حەنان (تەمەن ٤٥ ساڵ).

ئەو کەسانەی رفێندراون گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و بۆ ئازادکردنیان داوای فیدیە لە بنەماڵەکانیان دەکرێت.

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رفاندنی مرۆڤەکان وەک کەرستەک و ئامرازێکی بەدەستهێنانی پارە و سەرانە سەندن لە دژی دانیشتوانی ناوچەکە بەکاردەهێنن.

هـ . ب