لە عەفرین دوو هاوڵاتی مەدەنی رفێنران

لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، دوو هاوڵاتی مەدەنی رفێنران.

بەپێی زانیاریەکان چەتەکانی ئەلشەرقیەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندەکانی مۆسەکۆ و حەج خەلیلی ناوچەی راجۆی عەفرین دوو کەسیان رفاندووە.

باسی ئەوە دەکرێت کە چارەنووسی هەردوو کەسەکە نادیارە،

عەفرین و ناوچەکانی لە ئازاری ٢٠١٨ەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە.  بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین لەنێوان ٢٩ی تەمووز و ٢٣ی ئابی ئەمساڵدا لە عەفرین لانیکەم ١٠١ کەس رفێنران کە ١٧ کەسیان ژن و  ٣ کەسیان منداڵن.

ف.ق