لە عەفرین هاوڵاتیەکی مەدەنی رفێنرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی راجۆی عەفرین گەنجێکی بەناوی ماهیر میقدادی رفاند.

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان، چەتەکانی جەبهە ئەلشامیەی سەر بە دەوڵەتی تورک گەنجێکیان بە ناوی ماهیر میقدادیان رفاندووە لە گوندی دێرسیوانی شەڕا و بۆ عەزاز براوە.

راگەیەنرا کە ماهیر میقداد خەڵکی گوندی قەرە بابی راجۆیە و بۆ ئازادکردنی داوای ٥ هەزار دۆلار دەکرێت.

٦ی ئەیلول لە راجۆ ٤ هاوڵاتی مەدەنی دیکە رفێنرابوون.

لەماوەی مانگێکی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ کەس رفێنراون

بەپێی راگەیەنراوێکی رێکخسراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین، دەوڵەتی تورک لەنێوان ٢٩ی تەمووز بۆ ٢٣ی ئاب، زیاتر لە ١٠١ کەسی رفاندووە. لەو ژمارەیە ١٧ کەسیان ژن و ٣ کەسیان منداڵن.

رێکخراوەکە باسی ئەوەی کرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئازادکردنی رفێنراوەکان داوای پارە دەکات و لەلایەکی دیکەوە دەیەوێت بەم شێوەیە دیمۆگرافیای عەفرین بگۆڕێت.

ف.ق