لە عەفرین هاوڵاتیەکی تەمەن ٧٠ ساڵ ڕفێنرا

لە عەفرین کە داگیرکراوە، هاوڵاتیەکی ئێزدی تەمەن ٧٠ ساڵ بە ناوی حەسەن کالۆ ڕفێنرا.

بەپێی زانیاریەکان، چەتەکانی ئەلهەمزەی سەر بە داگیرکەری تورک، هاوڵاتیەکی ئێزدی تەمەن ٧٠ ساڵ بە ناوی حەسەن کالۆیان ڕفاندووە.

بۆ ئەوەی حەسەن کالۆ ئازاد بکرێت و بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی داوای ٥ هەزار دۆلاری لێدەکرێت.

ف.ق