لە عەفرین مینێک بە ئۆتۆمبیلێکی داگیرکەراندا تەقیەوە

لە گوندی کەفەر شیلی سەر بە شاری عەفرینی داگیرکراو، مینێک بە ئۆتۆمبیلێکی سوپای داگیرکەری تورکدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بریندار بوو.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەر دەستمان، لە گوندی کەفەر شیل کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری عەفرینی داگیرکراو، مینێک بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکدا تەقیوەتەوە.

بە پێی زانیاریەکان، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا داگیرکەرێکی تورک بریندار بووە.

ز.ش