لە عەفرین سروشت تاڵان دەکرێت: دارەکان دەبڕنەوە و دەفرۆشن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین دارەکان دەبڕنەوە و دەیانفرۆشن.

چەتەکانی ئەلهەمزەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەنێوان گوندی گۆزێ و ساتیای ناوچەی جندرێسی عەفرین دار دەبرێنەوە و لە بازارەکانی عەفرینو ئیدلب دەیانفرۆشن.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، چەتەکانی تورکی داگیرکەر بە مەبەستی گەرمکردنەوە داری دارستانەکان و داری زەیتونەکان دەبڕنەوە و لە بازاڕەکاندا دەیفرۆشنەوە.

بە گوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە عەفرین و سوریا لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە داگیرکەران 398هەزار و 650 داریان سوتاندووە و زیاتر لە 17 هەزار دارشیان بڕیوەتەوە.

ف.ق