لە عەفرین تاڵانکاری چەتەکان بەردەوامە: چەتەکانی تورک ١٢٠ داری زەیتونیان بڕیەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامی عەفرین تاڵان دەکات. لە ناوەندی عەفرین چەتەکان ١٢٠ داری زەیتونیان بڕیەوە.

بەپێی زانیاریەکان، لە نزیک پردی نویی ناوەندی عەفرین ئەو ١٢٠ دارە زەیتونە بڕدراون. دارەکانیش داری محەمەد عەلی حەبیبە کە خەڵکی ناوچەی بلبلە و بۆ فرۆشتن ڕەوانەی بازارەکان کراون.

لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دوای ئەو کە عەفرین داگیرکرا، رژێمێکی تیرۆر و تاڵان باڵی سەر هاوڵاتیاندا کێشاوە. زەیتونی عەفرین دەدزن و لە جیهاندا دەیفرۆشن. تاوەکو ئێستا بە هەزاران داری عەفرینیان بڕیوە و لە تورکیا و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە فڕۆشراون.

ف.ق