لە گوندی میلەک لە عەین عیسا شەڕ روویدا

سەربازان و چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیاندا بچنە گوندی میلەک لە عەین عیسا، بەڵام لەلایەن شەرڤانانی قەسەدەوە وەڵامیان درایەوە و شەڕ روویدا. داگیرکەران بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر رێگای ئێم ٤ و گوندی میلەک و کامپی عەین عیسا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵیاندا بچنە گوندی میلەک لەعەین عیسا، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە وەڵامدرانەوە و لە ئەنجامدا شەڕ روویدا. لەو شەڕانەدا ئۆتۆمبێلێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکان، کە چەکی دۆشکای لەسەر بوو تێکشکێنرا.

داگیرکەران بە چەکی قورس بۆردومانی رێگای ئێم ٤ و گوندی میلەک و کامپی عەین عیسایان کرد.

ژ.ت