لە حەلەب بە هەزاران کەس بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامدا

لە حەلەب بە هەزاران کەس لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.

بە هەزاران دانیشتوانی گەڕەکی شێخمەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.

جەماوەرەکە لەبەردەم هۆڵی کۆبونەوەکانی بەشی رۆژئاوای گەڕەکی شێخمەقسوود دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵ و نێشانەکانی کوردان بەرزکرانەوە و بێوەستان دروشم بۆ بەرخۆدانی ئیمڕالی و ئازادی ڕێبەر ئۆجالان وترانەوە.

رێپێوانەکە لە دووڕیانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە گەڕەی ئەشرەفیە بۆ میتینگ گۆڕا.

دواتر ئەمینە خدرۆ ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئازادی ڕێبەرتی و ئەمین عەلیکۆ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە  قسەیان کرد.

لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی تورک لە دۆسیەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا هەموو یاسا و پێوانە مرۆڤیەکان پێشێل دەکات.

هەروەها باسی ئەوەکرا تاوەکو عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت، بەرخۆدان بەردەوامە.

لە کۆتاییدا بەڵێنی تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و رزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان درا.

ف.ق