لە حەلەب یادی ئەندامی هەپەگە ئارگەش تۆڵهەڵدان کرایەوە

لە حەلەب بە رێورەسمێک یادی رەمەزان بەدری حەمکێ (ئارگەش تۆڵهەڵدان) گەریلای هەپەگە کرایەوە.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەلەب بۆ رەمەزان بەدری حەمکێ (ئارگەش تۆڵهەڵدان) گەریلای هەپەگە کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهیدبوو، رێورەسمی یادکردنەوەی ئەنجامدا.

لە رێورەسمەکەدا ئەمینە خدرۆ ئەندامی ئەنجومەنی شەهیدان قسەی کرد. ئەمینە خدرۆ سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلا کرد و وتی، " گەریلا بەگوێرەی هێڵی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئازادی و ئاشتی تێدەکۆشێت، بەڵام ئیمپریالیست بە هەموو جۆرەکانی چەکی قورس و قەدەغەکراوهێرش دەکاتە سەر ئەم بەرخۆدانە."

ئەمینە خدرۆ باسی ئەوەی کرد کە گەریلا سەردەکوێت و رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ هێزی گەریلاداین. هەنگاو بەرەو دواوە نانیێن. بە ئیرادە و پێداگیریەوە دوژمن تێکدەشکێنین، سەردەکەوین و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین."

شەڕڤان عەفرین فەرماندە لەنێو ریزەکانی یەپەگە وتی، " شەهید ئارگەش بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد، تاوەکو شەهید بوو تێکۆشا. ئێمە بەم شەهیدبوونە سەربەرزین."

شەڕڤان عەفرین باسی ئەوەی کرد کە شەهید ئارگەش وەک هەڤاڵانی لەنێو ریزەکانی گەریلادا لەسەر هزر و پرۆژەی رێبەر ئۆجالان تێکۆشا، لە بەرامبەر عەقڵیەتی دیکتاتۆ وەستایەوە و بە شەهیدبوونی ئاشکرای کرد کە ئیرادە پەروەردەی ئایدۆلۆژی لە چەک بەهێزترە.

دواتر، زەکیە مستەفا ئەندامی کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتی ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرا.

رێورەسمەکە بە دروشمی ؛ شەهید نامرن' کۆتایی هات.

ف.ق