لە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر گرێ سپی هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا

لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گرێ سپی هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار ببوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای گرێ سپی هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربوو. ئەو هاوڵاتییە بریندارە، کە بۆ چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانە، سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بۆ رزگارکردنی ژیانی، گیانی لەدەستداوە.

تۆپبارانی گوندەکانی ئەحمەدیە، دیناک، ئەریدا، بیر عەرەب، سەرزوری، هوری، کۆپرلیک و خان لە گرێ سپی لەلایەن داگیرکەرانەوە بەردەوامە.

لە بۆردومانەکاندا هاوڵاتییەک بەناوی حەمود عەلی عوسمان بە سەختی بریندارببوو و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.  هاوڵاتیەکی دیکەش بەناوی محەمەد ئەیوب برینداربووە.

ژ.ت