لە هێرشی درۆنەکانی تورکدا بۆ سەر عەین عیسا هاوڵاتیەک بریندار بوو

لە ئەنجامی بۆردومانی درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر رۆژهەڵاتی عەین عیسا، هاوڵاتیەک بریندار بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆن هێرشی کردە سەر گوندی مشێرفی رۆژهەڵاتی عەین حیسا.

لە هێرشەکەدا کەسێک بە ناوی رەزا عەلی حسێنی ٢٥ ساڵ بریندار بوو.

بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی شەهید عومەر عەلوش گواسترایەوە و دواتر زانرا کە دۆخی تەندروستی باشە.

لە هێرشەکانی سەر عەین عیسادا، تاوەکو ئێستا ٦٢ هاوڵاتی شەهیدکراون و بریندارکراون کە ٣٧ کەسیان منداڵن.

ف.ق