لە هێرشی دەوڵەتی تورک دا بۆ سەر زرگان دوو هاوڵاتی شەهید بوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی مشێرفێ و ئەسەدیە-ی سەر بە زرگان بۆردوومان کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا، ٢ هاوڵاتی خەڵکی مشێرفێ شەهید بوون و ٥ هاووڵاتیی تریش بریندار بوون، کە منداڵیشیان لە ناودایە.

 سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئێوارەی دوێنێ گوندەکانی ئەسەدیە و مشێرفێ-یان لە باکوور و ڕۆژئاوای ناوچەی زرگانی کانتۆنی حەسەکە بۆردوومان کرد.

لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی گوندی مشێرفێ ٢ هاوڵاتی بەناوەکانی نایف عەبدولقادر حەیاوی و ڕیما ئەحمەد ئیسماعیل حەیاوی شەهید بوون.

هەروەها پێنج هاوڵاتی دیکە، کە منداڵیشیان تێدایە برینداربوون. ناوی بریندارەکان بریتین لە: ڕەهەف قەتاف، حەجا حەیاوی، جودی حەیاوی، دنیا ئیسماعیل و فایز حەیاوی بریندار بوون و لەنەخۆشخانەی گەل لەناحیەی دەربەسییە و نەخۆشخانەکانی حەسەکە چارەسەردەکرێن.

ژ.ت