لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بۆسەر تەل تەمر ٣ جۆتیار بریندار بوون

لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر گوندێکی تەل تەمردا، ٣ جۆتیار بریندار بوون کە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بوون.

ناوچجەی زرگانی کانتۆنی حەسەکە و ناوچەی تەل تەمر لە سەرلەبەیانیەوە رووبەرووی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بووەتەوە.

لە تۆپبارانی سەر گوندی تەل تومعەی سەر بە تەل تەمر، ٣ جۆتیار کە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بوون، بریندار بوون.

ناوی ئەو جۆتیارانە بەم شێوەیەیە: لوئەی خەلیل حەمەد (٢٠)، ریدوان ترکی ئەلتحێمی (٣٠) و ئەیمەن عەلی ئەحمەد (٢٥). بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕینی تەل تەرم گواستراونەتەوە.

لە نەخۆشخانەدا خەلیک حەمەد کە بریندار بووە بۆ ئاژانسی هاوار قسەی کرد و رایگەیاند، ئەوان سەرقاڵی دروێنەی گەنم بوون، بەڵام بە ناچاری گەڕاونەتەوە و وتی، " دواتر جارێکی دیکە چوونەتەوە سەر زەویەکانیان و لەو کاتەدا تۆپبارانکراون. من و هاوڵاتیانی دیکە بریندار بووین."

زانرا کە بەهۆی بۆردومانەوە ئاگر لە زەویەکانی گوندی عەبوشی تەل تەمر و زرگان کەوتووەتەوە.

ف.ق