لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا منداڵێک شەهید بوو

لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ منداڵێک شەهید بوو و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ سەر ناوەندی کۆبانێ و گوندەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەکە، منداڵێک بە ناوی عابد محەمەد حاجی تەمەن (١٢) ساڵ شەهید بووە و عابد خەلەف تەمەن (٤٠) ساڵ و مەروە حەمدۆ تەمەن (٤٠) ساڵ و خەلیل جیهاد شێخۆ تەمەن (٢) ساڵ بریندار بوون.

هێرشیش کرایە سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانیدا گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ؛ خەربیسان، قەرەمۆخ، کۆران، هێهۆ، عەلیشار، مار سمیل  (مەرج ئیسماعیل). ئەو گوندانە، کە هێرش دەکرێتە سەریان لەسەر سنووردان.

هاوکات لە گەڕەکی کانیا کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ بۆردومان دەکرێت.

ژ.ت