لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق لە زرگان کوژرا

لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە ناوچەی زرگان سەربازێکی حکومەتی دیمەشق کوژرا و زۆر کەسیش بریندار بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ ئێوارە گوندی تەل وەردی باشوری ناوچەی زرگانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای تۆپباران کرد.

لە ئەنجامدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق کوژراوە و ٥ سەربازیش بریندار بوون. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهید لێگەرینی ناوچەی تەل تەمر گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی هاوار، باسل محەمەد ساڵح کوژراوەک. ریاد شەلال حسێن، ئەمیر ئەلعەبد، زاهیر ئەلسەلۆ، مئەمەد رادی ئەلعابر و ئەحمەد ئەیاد ئەلعیمالیش بریندار بوون.

ف.ق