لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر تەل رەفعەت ٤ کەس بریندار بوون

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر تەل رەفعەت و بۆردومانیان کرد. لەو هێرش و بۆردومانەدا ٤ کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵە.

لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر تەل رەفعەت ٤ کەس بریندار بوون، کە یەکێکیان منداڵە.

ناوی کەسە بریندارەکان بریتییە لە، وەلید عەرەب تەمەن ٥ ساڵ، نیهاد محەمەد عەلی تەمەن ٣٢ ساڵ، هەڤین رەشید تەمەن ٤٠ ساڵ و سوزان مامۆ تەمەن ٣٠ ساڵ.

سوپای تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بە بەردەوامی تەل رفعەت بۆردومان دەکات. تاوەکو ئێستا لەو بۆردومانانەدا ١٠ کەس شەهید بوون، کە ٨ کەسیان منداڵ بوون. هەروەها ١٣ کەسی تریش بریندار بوون.

ژ.ت