لە هێرشی گرکێ لەگێدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون

راگەیەنرا کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا کە بە درۆن ئەنجامیداوە لە گرکێ لەگێی سەر بە قامشلۆ دوو کەس شەهید بوون.

بەپێی زانیاریەکان، درۆنێکی سوپای داگیرکەری تورک لە دووڕیانی گوندی تەل جەمان کە ٥ کیلۆمەتر لە گرکێ لەگێی سەر بە قامشلۆ دوورە، ئۆتۆمبێڵێکیان بۆردومان کردووە.

راگەیەنرا کە لە هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون.

تاوەکو ئێستا هێزەکانی ناوخۆ زانیاریان لەم بارەیەوە بڵاونەکردووتەوە.

ف.ق