لە هێرشی سەر بارەگای هاوبەشی قەسەدە و روسیادا شەڕڤانێک شەهید بوو

لە تل تەمر دەوڵەتی تورک هێرشی کردەسەر بارەگایەکی هاوبەشی قەسەدە و روسیا. لەو هێرشەدا شەڕڤانێک کە بەسەختی بریندارببوو، شەهید بوو.

لە تل تەمر فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان بارەگایەکی هاوبەشی قەسەدە و رووسیایان بۆردومان کرد.

لە هێرشەکەدا شەڕڤانێک شەهید بوو و چەند شەڕڤانیش برینداربوون. کاتێک بریندارەکان لە ناوچەی شەڕ دووردەخرانەوە، جارێکیتر هێرش کرایە سەر ئەو خاڵی پشکنینە. لەوێدا ٢ شەڕڤانی قەسەدە برینداربوون.

راگەیەندرا کە دوای ئەوەی بریندارێک گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە لەوێ شەهید بووە. بە گشتی لەو هێرشەدا دوو شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون.

هـ . ب