لە هێرشی سەر گرێ سپی دا چەندین کەس بریندار بوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٦ گوندی لە ناوچەى رۆژئاوای گرێ سپی بۆردومانکرد. لەو هێرشەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی مەدەنی برینداربوون و زیانیش بە چەندین ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ئەریدا، بیرکیتک، کۆبیرلیک، بیرزنار و عەمبارەکانی گوندەکانی غەزاڵ و ئەڤدۆکی لە رۆژئاوای گرێ سپی بۆردومانکرد.

هاوکات رێگای ئێم ٤ و ناوچەی عەین عیساش تۆپباران کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە چەندین کەسی مەدەنی بریندار بوون و زیانیش بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان گەیشتووە.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە رێگەى ئەو هێرشانەوە خەڵکی ناوچەکە ناچاری کۆچبەری بکات و ئەو هێرشەش بەشێکە لە سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی و ئیتنیکی و گۆڕینی باری دیموگرافیای ناوچەکە.

ژ.ت