لە هێرشی عەین عیسادا ٢ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر عەین عیسا و لە ئەنجامدا ٢ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

بەپێی زانیاریەکان، سوپای داگیرکەری تورک لو گوندی هۆشانی رۆژئاوای عەین عیساوە، رێگەی ئێم چوار و ویستگەی پشوودانی سێقرمێی تۆپباران کردووە. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی مەدەنی بریندار بوو.

دواتر بەهۆی هێرشەکانەوە لە هەما ناوچە کەسێکی دیکيش بریندار بوو و بە گشتی دوو کەس لە هێرشەکاندا بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی ناوچەی عەین عیسا بە چەکی میسکێتی قەدەغەکراو تۆپباران دەکات.

ئەو جۆر چەکە بەپێی پەیمانە نێودەوڵەتیەکان قەدەغەکراوە. دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستانیش چەکی کیمیایی قەدەغەکراو لەدژی خەڵکی مەدەنی هێزەکانی گەریلا بەکاردەهێنێت.

ف.ق