لە حەسەکە ٢ چەتەی داعش کوژران

قەسەدە رایگەیاند، لە حەسەکە ٢ چەتەى داعش کوژران و ٢ چەتەى تریش بریندار بوون.

قەسەدە رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی دژە تیرۆردا بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە حەسەکە ٢ چەتەى داعش کوژران و ٢ چەتەى تریش بریندار بوون.

لە راگەیاندراوەکەى قەدەسەدا هاتووە:

"هێزەکانی دژە تیرۆر بە پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە گوندی خربێت جاموس لە رۆژهەڵاتی حەسەکە لە دژی شانەیەکی داعش، کە بەرپرسیاری رووداەکانی تیرۆرکردن لە دژی هاووڵاتییان بوون، ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدار.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا ئەندامانی شانەکەى داعش هەوڵیاندا رابکەن و بەو هۆیەوە شەڕ روویدا. لەو شەڕەدا شەڕڤانێکمان شەهید بوو.

دوای شەڕەکە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە دژی چەتەکان بە دوو مووشەک هێرشێکی ئاسمانیی ئەنجامدا و لە ئاکامی ئۆپراسیۆنەکەدا ٢ ئەندامی  چەتەکان کوژران و ٢ چەتەی تریش بریندار بوون.

هێزەکانمانه لە شوێنێ رووداوەکە کاتێک دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە. هێزەکانمان بۆ ئەوەى هۆکاری گیان لە دەستدان، یان کوژرانی منداڵەکە روون بکەنەوە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە چەتە دەستگیرکراوەکان".

ژ.ت