لە حەسەکە چالاکی چادرهەڵدان؛ لەدژی گۆشەگیری یەکدەگرین

لە شاری حەسەکە بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لەخواردن گرتووە، چالاکی چادرهەڵدان ٢ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکی چادرهەڵدان کە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج لە شاری حەسەکە دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی دووهەمیدا بەردەوام دەکات. ئەمرۆ ٦شاندی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندەکانی شاری حەسەکە و دەورووبەری چالاکانیان بەسەرکردەوە.

بە ئامانجی لابردنی گۆشەگیری و شەرمەزارکردنی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک ئەمە ماوەی ٤٤ ڕۆژە گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا مانیان لەخواردن گرتووە.

چادری چالاکی لە گەڕەکی تل حەجەری شاری حەسەکە دانرا و قەرار وایە ماوەی ٧ڕۆژ بەردەوام بێت. چادرەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد، شەهیدان، ئالاکانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە و هەروەها پانکاردی " بە ڕۆحی بەرخۆدانی بەندیخانەکان سەرکەوتنمان مسۆگەرە" و " کات کاتی ئازادیە" نەخشێنراوە.

لە ڕۆژی دووهەمی چالاکییەکەدا شاندێک لە نوێنەرانی مەجلسی دربێسیە، گەنجانی شۆرشگێڕ، یەکێتی ژنانی گەنج، مەجلسی بنەماڵەی شەهیدان و کۆنگرەی ستارسەردانی چادری چالاکییەکەیان کرد.

ئەکرەم دەرویش بە نوێنەرایەتی مەجلسی دێربێسیە و بە ناوی مەجلسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە هاوسەرۆکی مەجلسەکە ئەحمەد ئەسەد قسەیکرد.

ئەکرەم دەروێش وتی بە ئامانجی پشتگیری لە چالاکی مانگرتووان بەشداری چالاکییەکە بوون. ئەکرەم وتی گیراوانی سیاسی بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئیدانەکردنی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک گیانی خۆیان فیدا دەکەن.

چادری چالاکی لە گەڕەکی تل حەجەری شاری حەسەکە دانرا و قەرار وایە ماوەی ٧ڕۆژ بەردەوام بێت و شاندەکانی کانتۆنی حەسەکە و دەورووبەری سەردانی دەکەن.

ک-ش