لە حەسەکە رێورەسمێک بۆ ١٨٣ شەهید سازکرا

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی حەسەکە بۆ ١٨٣ شەڕڤان کە لە شەڕی دژی داعشدا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون، رێورەسمێک سازکرا.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی حەسەکە بۆ ١٨٣ شەڕڤانی یەپەگە/ یەپەژە/ قەسەکە کە لە شەڕی دژی داعشدا لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢٢ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون، رێورەسمێک سازکرا.

رێورەسمی یادکردنەوەی شەهیدان لە هۆڵی رەشۆی رۆژئاوای حەسەکە بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، خانەوادەی شەهیدان و دانیشتوانی کانتۆنی حەسەکە ئەنجامدرا.

لە رێورەسمەکەدا مەحمەد جەواد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە یادی شەهیدانی ئازادی کردەوە و گوتی، " شەهید ئەوانەن کە رێگەی ئازادیان دروست کرد بۆ ئەوەی دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە ئارامی و ئاسایش بژین."

جەواد لە ٣٠مین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدبوونیشیدا یادی شەهید بێریتانی کردەوە و وتی، " شەهید بێریتان هەموو دەرفەتەکانی بۆ تێکۆشان بەکارهێنا، لەدژی هێڵی خیانەت شەڕی کرد و رێگەی ژنی کردەوە."

حەمید حسێن ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانیش بەڵێنی بەردەوامی رێچکەی شەهیدانیدا و وتی، " بەڵێن بە هەموو شەهیدان دەدەین کە تاوەکو دوایین دلۆپی خوێنمان لەسەر رێچکەی ئەوان دەبین و ئاسایش و ئارامی و ئازادی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر دەکەین."

لە کۆتایی رێورەسمەکەدا بەڵگە فیلمێک لەبارەی ١٨٣ شەهیدەکە نمایشکرا.

ف.ق