لە حەسەکە و شام چالاکی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو

بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شارەکانی حەسەکە و شام (دیمەشق) چالاکی رێکخران.

لە چالاکییەکەى حەسەکەدا داوا لە سی پی تی کرا، کە بە خێرایی دەست بەکار ببێت تاوەکو زانیاری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی میلۆنەها کەس بەدەست بێت.

حەسەکە

ناڕەزایەتی لە دژی گۆشەگیری و بانگەشەکان لە بارەی ژیان و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیی هەیە.

لەیلا بۆنجق ئەندامی یەکێتیی رۆشنبیرانی هەرێمی حەسەکە رایگەیاند، گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قبوڵ ناکرێت. راشیگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت لەسەر دۆخ و تەندروستیی رێبەر ئۆجالان بە خێرایی زانیاریی روون وەربگرین".

لەیلا بۆنجق ئەوەشی راگەیاند، رێکخراوە نێونەتەوەییەکان و رێکخراوەکان بواری مافی مرۆڤ دەبێت بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن و داوای لە سی پی تی کرد، بە خێرایی بڕوات سەردانی ئیمراڵی بکات.

بۆنجق باسی ئەوەشیکرد، تاوەکو زانیارییەکی روون و شەفاف لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری  گەلی کورد وەرنەگرن، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان و لە گۆڕەپانەکاندا دەبن.

سوریان محەمەد ئەندامی پەیەدە لە واشۆکانی وتی، "دەبێت دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەوە بزانێت، کە ملیۆنەها مرۆڤ لەسەر رێگاکەى ئەون".

نەسرین مەجدەل ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی خوێندنگە گشتییەکانی کانتۆنی حەسەکە رایگەیاند، گەلی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە هەموو هەلومەرجێکدا دڵسۆزیی خۆی بۆ تێکۆشان و رێبەری خۆی هەبووە و هەیە، بۆیە تاوەکو دەستخستنی زانیارییەکی روون لەسەر دۆخی تەندروستی و ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

شام

دانیشتوانی گەڕەکی زۆرئاوا لە شاری شام (دیمەشق)ی سوریا بۆ بە دەستهێنانی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی و ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژانە سەر شەقامەکان.

زنار یەحیا بە ناوی جەماوەری گەل و وتەبێژی ئەنجوومەنی زۆرئاوا رایگەیاند، بۆ روونبوونەوەى دۆخی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوا لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین، کە بە خێرایی دەست بە جموجوڵ بکەن و بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن.

دوای پێشکەشکردنی وتەکان و راگەیاندراوەکان، چەندین  دروشم بۆ پشتیوانی لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد وترانەوە.

ژ.ت