لە حەسەکە و تل تەمەر یادی شەهیدانی ١٤ تەمووز کرایەوە

لە هەر یەک شارەکانی حەسەکە و تل تەمەر شەهیدانی ١٤ تەمووز یادکرانەوە، لە یادەکەدا پەیەمانی ئەو دەرا کە لەسەر ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەبن.

 حەسەکە

پارتی یەکەێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بۆ یادی شەهیدانی ١٤ تەمووز سمینارێکی پێشکەش کرد لە هۆلی تەڤ دەم لە شاری حەسەکە.

لەسەرتادا ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی پەیەدە مستەفا ئەحمەد  دەربارەی ئەو بابەتە قسەی  کرد و  بەرخودانەی پێشنگاکانی پەکەکەی بەرز نرخاند لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە ساڵی ١٩٨٢.

مستەفا ئەحمەد وتیشی:  بەرخودانی ١٤ تەمووز کاریگەری گەورەی لەسەر تەواوی بزافی کوردی هەیە شۆرشی ١٩ تەمووزی ڕۆژئاوای کوردستانیش درێژە پێدەری بەرخودانی ١٤ تەمووزە.

تل تەمەر

هاوکات لە شارۆچەکەی تل تەمەری ڕۆژئاوای کوردستان هەر بۆ یادی ١٤ تەمووز بە سەدان کەس لە ئەندامی پارتە سیاسیەکان، ڕیکخستنەکانی مەدەنی، و سەربازی لە پێش ناوەندی خانەوادەی شەهیدان کۆبوونەوە بەو بۆنەوەیە ڕێپیوانیکان کرد.

لە ڕێپێوانکە پانکراتیان بەرز کربدۆیەوە کە لەسەر نوسرابوو بە ڕووحی بەرخودانی ١٤ تەمووز ئێمە تێكۆشانی زاپ، ئاشین و مەتینا سڵاو دەکەین.

ڕ.ح