لە حەسەکە یادی ٦٤ شەڕڤانی ئازادی کرایەوە

لە حەسەکە بۆ ٦٤ شەڕڤانی ئازادی کە لە شوێن و کاتی جیاوازدا شەهید بوون، رێورەسمێکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە حەسەکە بۆ ٦٤ شەڕڤانی ئازادی کە لە شوێن و کاتی جیاوازدا شەهید بوون، رێورەسمێکی یادکردنەوەی ئەنجامدا.

رێورەسمەکە لە هۆڵی رەشۆی گەڕەکی ئەلمەشرەفیەی حەسەکە ئەنجامدرا. بە دەیان دانیشتوان و ئەندامی دەزگا مەدەنی و خانەوادەی شەهیدان بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد.

لە هۆڵی رەشۆ وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و شەهیدان هەڵواسران. خانەوادەی شەهیدانیش وێنەی ٦٤ شەهیدەکەیان هەڵگرت.

لە رێورەسمەکەدا حەمید حەسەن بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەربازی هەرێمی جزیر رایگەیاند کە کەس ناتوانێت پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتی تێکبشکێنێت.

حەسەن باسی ئەوەشی کرد کە هەرچەندە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش و هەڕەشەکانی زیاتر بکات، ناتوانێت لە لاوازبوون رزگاری ببێت و وتی، " تێکۆشانمان بەردەوامی پێدەدەین و لەدژی هەموو هێرشکاران بەرخۆدان دەکەین. تاەکو ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان تێدەکۆشین."

دواتر بەڵگە فیلمێک لەبارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی و وینەی شەهیدانی قەسەدە و یەپەگە پیشاندران.

ف.ق