لە حەسەکە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی تەل تەمر کرایەوە

ئەنخومەنی سەربازی سوریای لە گوندی تەل هرموزی حەسەکە، یادی شەهیدانی بەرخۆدانی تەل تەرمی کردەوە.

ئەنجومەنی سەربازی سوریانی لە ٨مین ساڵیادی بەرخۆدانی تەل تەمردا، یادی شەهیدانی کردەوە. رێورەسمەکە لە گوندی تەل حورمز لە رۆژئاوای حەسەکە بەڕێوەچوو. لە گوندی تەل حورمز یەکەم شەڕڤانی سوریانی شەهید ببوو.

لە رێورەسمەکەدا نوێنەرانی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە)، ئەنجومەنی سەربازی تەل تەرم، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری، پارتە سیاسیەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەشداریان کرد.

ماتای هەنا لەسەر ناوی ئەنجومەنی سەربازی سوریا قسەی کرد و وتی، " ئێمە بە فیداکاریی شەهید و قاڕەمانەکانمان خاکمان پاراست. بەر لە بەرخۆدان، زۆر کۆمەڵکوژی ئەنجامدرابوون و بە ملیۆنان کەس کوژرابوون."

هەنا ئەوەی خستەڕوو، " بەر لە شۆڕش هیچ رەگەزێکی هێز و رۆحی بەرخۆدان نەبوو. لەسەر بەڵێنی خۆمانین و تاوەکو ئامانجەکانمان بەدی نەهێنین دەست لەم تێکۆشانە هەڵناگرین. هێرشی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لەدژی گوندەکانمان، هەمان هێرشی چەتەکانی داعشە. ئێمە وەک ئەنجومەنی سەربازی بەڵێن دەدەین کە خاک و گەلەکەمان دەپارێزین."

جەمیل بەهۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی سوریانیش قسەی کرد و وتی، " ئێمە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە بەهۆی فیداکاری شەهیدانمان هەین."

رێورەسمەکە بە پەیامی دەزگاکان کۆتایی هات.

ف.ق