لە حەسەکە یوسف مڵی گەریلای هەپەگە بەبیرهێنرایەوە

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە یادی یوسف داود ملی گەریلای هەپەگەی کردەوە.

بە سەدان دانیشتوانی حەسەکە روویان لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیەی باکوری شارەکە کرد و بەشداریان لە مەراسیمی خیبای گەریلای هەپەگە شەهید بلند کرد. شەهید یوسف ملی (بلند) لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

خانەوادەی شەهید، ئەندامانی دەزگا و ئەنجومەنەکانی سەربە بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتی هەرێمی جزیر بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد. لە رێورەسمەکەدا، رێورەسمێکی سەربازی لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە ئەنجامدرا.

دواتر جەما ئەلعەبدۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی حەسەکە قسەی کرد. ئەلعەبدۆ رایگەیاند کە گەریلا کە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرخۆدانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبەن و گوتی، " شەڕڤانەکان لە چیانکان تەنها گەلی کورد نە، بەڵکو هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزن. تەنها ئەو شەڕڤانانە روویان کردە شەنگال، لەدژی داعش شەڕیان کرد و کۆمەڵگەی ئێزدیان رزگار کرد. هەروەها بەشداریان لە شەڕەکانی کۆبانێ کرد. ئەوان پارێزەری وڵاتن."

شڤان عەبدۆ فەرماندە لە ئەنجومەنی سەربازی حەسەکەش قسەی کردو باسی لە هێرشی دڕندانەی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد و گوتی، " هەرچەندە سوپای داگیرکەر چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و تاوان ئەنجام دەدات، بەلام ئیرادەی شەڕڤانان هیچ کاتێک ناشکێندرێت."

لە کۆتاییدا بڕوانامەی شەهید خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەی کرایەوە.

شەهید یوسف داود ملی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ شەهید ببوو.

ف.ق