لە کانتۆنی قامشلۆ رۆژی زمانی دایک پیرۆزکرا

لە کانتۆنی قامشلۆ بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک چالاکی ئەنجامدران.

لە قامشلۆ، عامودێ، تربەسپی، چلئاغا، تەل براک و تەل حەمیسی سەر بە کانتۆنی قامشلۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک چالاکی ئەنجامدران.

عامودێ

بەڕێوەبەری قۆتابخانەی عامودێ بەم بۆنەیەوە رێپێوانێکی بە بەشداری سەدان خوێندکار و مامسۆتا و ئەندامانی دەزگا کۆمەڵایەتیەکان ئەنجامدا.

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید جیهاد دەستی پێکرد و لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە ناوچەکە گۆڕا بوو میتینگ. لەوێ خوێندکار سیپان عیسا بە زمانی کوردی و خوێندکار لۆرین رەمۆ بە عەرەبی راگەیەندراویان خوێندەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە شۆڕشی رۆژئاوا، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ خۆی سیستمی پەروەردەی دیموکراتی بۆ هەموو پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و سوریانی هێناوە و پشتگیر تایبەتمەندیەکانی پێکهاتەکان بکەن کە بە زمانی دایکی خۆیان دەخوێنن.

راگەیەندرا کە لەگەڵ هەموو هەوڵێکی قڕکردن، بەڵام کورد زمان و ناسماەی خۆی پاراستووە.

قامشلۆ

زانکۆئ رۆژئاوا ریزەسمینارێکی لە قامشلۆ بە ناونیشانی ' دۆخی زمانی کوردی لە زانکۆی رۆژئاوا، لەنێوان ئاستەنگی و پلانی بەرەوپێشچووندا' ئەنجامدا.

پسپۆڕانی زمانی کوردی لە رۆژهەڵات، باشور و باکوری کوردستان بە ئۆنلاین بەشداریان کرد.

ترسبەسپی

بەڕێوەبەری قۆتابخانەی ناوچەی تربەسپی لە قۆتابخانەی شەهید رۆناک راگەیەندراوێکی خوێندەوە. راگەیەندراوەکە بە زمانی کوردی لەلایەن خوێندکار هێڵین سلێمان و بە زمانی عەرەبی لەلایەن خوێندکار کیوان کەنانەوە خوێندرانەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا رۆژی جیهانی زمانی کوردی پیرۆزکرا و راگەیەندرا، " زمان ناسنامەیە و وابەستەبوونی، دوێنێ، ئەمڕۆ و دوارۆژە."

هەروەها هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر گۆڕەپانی پەروەردەیی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا و بانگەوازی لە هێزە نێودەوڵەتیەکان کرا کە کەلتوری نەتەوەکان بپارێزن و مافی پەروەردە بە زمانی دایک بۆ هاوڵاتیانی سوریا مسۆگەر بکەن.

چلئاغا

لە ناوچەی چلئاغاش لەبەردەم قۆتابخانەی ناوچەکە راگەیەندراوێک خوێندرایەوە.

خوێندکار نەورۆز حسێن راگەیەندراوەکەی خوێندەوە. نەورۆز حسێن ئاماژەی بە رۆڵی خۆبەڕێوەبەری و پاراستنی زمانی پێکهاتەکانی هەرێمەکە کرد.

تەل بەراک

ناوەندی پەروەردەیی ناوچەی تەل بەراک بە هەمان بۆنە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا بانگەوازی یەکگرتن و خاوەنداریکردن لە زمانی دایکی گەلان کرا.

تەل حەمیس

بە دەیان خوێندکار لەبەردەم ئەنجومەنی انوچەی تەل حەمیس کۆبوونەوە و راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە. راگەیەندراوەکە لەلایەن عومەر عەبدولرەحیمەوە خوێندرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە زمان ناسناەی کۆمەڵایەتی نەتەوەکان بنیات دەنێت و ئەوەش خرایەڕوو کە، " هێزە داگیرکەران هەوڵ دەدەن زمان و ناسنامەی گەلان لەناوببەن. دەوڵەتان شەڕی زمان دەکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگا بپچڕێنن و مرۆڤ لە بناغەیان دوور بخەنەوە."

ف.ق