لە کۆبانێ بکوژانی خانەوادەی عەباس دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاند، بکوژانی روکەن حسێن و هاوسەرەکەی ئەساف عەباس کە لە کۆتایی مانگی ئابدا کوژرابوون، دەستگیرکرابوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی فورات لەبارەی کوشتنی ئەساف عەباس و هاوسەرەکەی روکەن حسێن و بریندارکردنی منداڵەکەیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

کاوە حەمولی ئەندامی بەڕێوەبەری هێزی ئاسایشی ناوخۆی لە کۆبانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

"٣٠ی ئاب لەدژی خانەوادەیەک کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا. ئەساف عەباس و روکەن حسێنی هاوژینی کوژران و منداڵە ٨ ساڵانەکەیان بریندارکرا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ یەکسەر دەستیان بە لێپرسینەوە کرد و تاوانباران ئاشکراکران و دواتر دەستگیرکران.

ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی فورات بۆ رای گشتی رادەگەیەنین کە بکوژەکان لای ئێمە دەستگیرکراون و لێپرسینەوە بەردەوانە بۆ ئەوەی رووداوەکە بە باشی ئاشکرا بکرێت و بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت."

ف.ق