لە کۆبانێ هێرشی ئاسمانی لەبەرانبەر ئەو خانووە ئەنجامدرا کە کاتی خۆی رێبەر ئۆجالان تێیدا دەمایەوە

لە شاری کۆبانێ رۆژئاوای کوردستان، هێرشی ئاسمانی لەبەرانبەر ئەو خانووە ئەنجامدرا کە کاتی خۆی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان تێیدا دەمایەوە.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٧٩دا کاتێک لە باکوری کوردستانەوە خۆی گەیاندە رۆژئاوای کوردستان، لە گوندی ئەلپەلۆری کۆبانی لە خانویەکدا مایەوە، ئەمڕۆ ئەو خانوە رووبەرووی هێرشی ئاسمانی بووەوە.

راگەیەنرا کە هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدراوە. لەئەنجامی هێرشەکەدا زیانێکی زۆری مادی بەر خانووەکە کەوت.

ف.ق