لە کۆبانێ کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا

لە کۆبانێ گەنجان بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی یەکەم و دووەمی پاریس رێپێوانیان ئەنجامدا.

بە دەیان گەنجانی هەرێمی فورات، کۆبانێ و یەکێتی ژنانی گەنج، بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس رێپێوانیان ئەنجامدا و بەڵێنی فراوانکردنی تێکۆشانیاندا.

دوای خولەکێک رێزگرتن، فریاڵ تەمی وتەبێژی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات قسەی کرد وتی، " ئێمە لەسەر رێبازی شەهیدانمان تێدەکۆشین. میتی تورک لەبەرئەوەی دەزانێت ئازادی کۆمەڵگا بە ئازادی ژنان دەبێت، بۆیەش هێرش دەکاتە سەر ژنان. ئێمەی ژنانیش تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین."

ف.ق