لە کۆبانێ لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک رێپێوانێک ئەنجامدرا

لە ناوچەی قنەی کۆبانێ بۆ شەرمەزاردکردنی هێرشی داگیرکەری تورک و پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی رێپێوانێک ئەنجامدرا.

ئەنجومەنی ناوچەی قنەی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا. بە سەدان دانیشتوانی ناوچەکە، ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و نوێننەرانی دەزگاکانی مەدەنی بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد. بەشداران وینەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە.

بەشداران لەبەردەم ناوەندی ئەنجومەنی قنەی بەرەو گوندی حەمیداش رێپێوانیان ئەنجامدا و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلا دەەبڕی و سڵاوی خۆیان پێشکەش بە ئیمڕالی کرد.

لەبەردەم چواریانی گوندەکە خۆپیشاندان بۆ میتینگ گۆڕا. لە میتینگەکەدا سوعد عەلەمدار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی قنەی قسەی کرد و رایگەیاند، بەرلە ٤٤ ساڵ تا ئەمڕۆش، شەڕڤانانی تەڤگەری رزگاری کوردستان لە چیاکان بەرخۆدانیان کرد و وایانکرد کورد بە شەرەفەوە بژی. سوعاد باسی ئەوەشی کرد کە دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی جیهان هەوڵ دەدەن شۆرشەکەیان تێکبدەن، بەڵام عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نەیهێشتووە ئەو شتە رووبدات.

سوعاد باسی ئەوەی کرد کە شەڕی دژی گەریلاکان لە چیاکانی کوردستان بە هەموو جۆرە چەکێک و چەکی قەدەغەکراو ئەنجام دەدرێت.

هەروەها تەئکیدی کردەوە کە گەلی کورد لە سایەی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی سەردەکەوێت.

لەلایەکی دیکەوە بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە باشوری کوردستان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بۆ شەرمەزارکردنی بریاری ئەمریکا لەبارەی ٣ پیشەنگی تەڤگەری ئازادی کورد ریزەچالاکی ئەنجام دەدرێن.

بە هەمان ئامانج لە ناوچەی شێرانی رۆژهەڵاتی سوریا رۆژی پێنجشەمە خۆپیشاندان ئەنجامدرا و هاوڵاتیان رایانگەیاند، ئەوان هێرشەکانی تورک شەرمەزار دەکەن و پشتگیری لە گەریلاکانی ئازادی دەکەن.

ف.ق