لە کۆبانێ یادی شەهیدان کرایەوە

لە گۆرستانی شەهید دیجلەی رۆژهەڵاتی کۆبانێ یادی شەهید بەکر دەرویش (دەمهات دەرویش)، حەسەن عەلی (جوان)، نایلە مەزە (دەنیز بۆغاز) و محەمەد خەلیل (سیابەند ئاڤێستا) کرایەوە.

لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی رۆژهەڵاتی کۆبانێ شەهید بەکر دەرویش (دەمهات دەرویش)، حەسەن عەلی (جوان)، نایلە مەزە (دەنیز بۆغاز) و محەمەد خەلیل (سیابەند ئاڤێستا) بە مەرایسمێکی بەخاکسپێردران. بە سەسان کەسی مەدەنی و سەربازی بەشداریان کرد و دروشمی شەهید نامرن وترانەوە.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری پەیەدە ئەحمەد شێخۆ قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەکان کرد و وتی، " هەر شەهیدێک گیانی بۆ ئازادی بەخت کرد و داستانێکی نوسیەوە. دەوڵەتی تورک چەندین رۆژە، دەیەوێت گەلان بێمۆڕال بکات. بەڵام ئێمە سەرمان دانانەوێنین و قاڕەمان دەخوڵقێنین."

شێخۆ باسی ئەوەی کرد کە، پێویستە وابەستەی خاکمان بین و خاکمان بەرنەدەین. دوژمن لە رێگەی شەڕی تایبەت دەیەوێت گەل لەناوببات. بەڵام ئێمە سەردەکەوین. چۆن ئەردۆغان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین تێکچووە، لێرەش تێکدەچێت.

لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار سوئاد شێخ دەمیر سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و وتی، " هەر شەهیدێک هەنگاوێکی بەهێزی ناوە و گەلی کوردی لە تاریکی رزگار کرد. لەسەر گەلی کورد یاریەکی قێزەون هەیە و پێویستە بەرخۆدان و تێکۆشان بەهێز بکەین. پێویستە بە هەموو جیهان بڵێن کە گەل قەسەدەیە و قەسەدە گەلە."

دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و رادەستی خانەوادەکەیان کرایەوە.

تەرمی شەهیدان بە دروشمی بژی شەهیدان نامرن شەهیدان بەخاکسپێردران.

ف.ق