لە کۆبانی چالاکی چادرهەڵدان: ئێمە تێکۆشانی خۆمان بۆ ڕێبەرئاپۆ فراوانتر دەکەین

لە کۆبانی لە دژی گۆشەگیری و گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی چالاکییەکان بەردەوامە. ژنان وتیان، " بۆئازادی ڕێبەرئاپۆ، بۆ کوردستانی ئازاد تێکۆشانی خۆمان فراوانتردەکەین."

لە کانتۆنی کۆبانی بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنج و تەڤگەری گەنجانی شؤڕشگێڕ بۆ ساڵیادی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لە سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی چادرهەڵدان لە ڕۆژی دووهەمدا بەردەوامە. لە ڕۆژی دووهەمی چالاکی چادرهەڵدانەکەدا بە درووشمی، " بە ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانەکان ئێمە گەلەکۆمە و فاشیزم هەڵبوەشێنینەوە، ڕێبەر ئاپۆ ئازادبکەین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین" ، ڕێکخراوە و مەجلسی شێران و شارۆچکەی تل خەزال و تاشلۆگێ ئێشکگری-یان کرد.

پەروین خەلیل ئەندامی یەکێتی ژنی گەنج وتی ، بە ئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمە دەستیان بە چالاکیی کردووە. خەلیل وتی، " ئێمە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبای ئیدانە دەکەین. ساڵڕۆژی گەلەکۆمە نزیک بووە، چالاکیی گەنجان بە بێ وچان بەردەوامە. ئامانجی چادرهەلدانی ئێمە ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتە. دوای چالاکییەکە ٣رۆژەکە ئێمە ڕێپێوانێکی درێژمەودا ئەنجام دەدەین. چالاکی ئێمە هەتاکوو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت. ژنانی گەنج بەردەوام درێژەدەری ڕێبازی فیکری و فەلسەفی رێبەرئاپۆ بین. ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتنە.

'ئێمە لە سەرفەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ دەبین'

دلبەر ئوسێڤ ئەندامی کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنی گەنج قسەیکرد و وتی، " وەکو ڕێبەر ئاپۆ وتی، " ئێمە بە گەنجان دەستمان پێکرد و بە گەنجانیش سەردەکەوین." ئێمەی گەنج هیواکانی رێبەر ئاپۆ لە سەرگەنجان ناشکێنین. ئێمە وەک ژنی گەنج سەردەکەوین. بۆ ئازادی رێبەرئاپۆ، بۆ کوردستانێکی ئازاد ئێمە تێکۆشانی خۆمان لە هەموو گۆڕەپانێکدا فراوانتر دەکەین. گەنجان جیهان و مۆدلەکان دەگۆڕن. ژنانی گەنج لە سەر رێبازی رێبەر ئاپۆ دەچن."

ک-ش