لە کەمپی هۆڵ پەنابەرێکی عێراقی کوژرا و دوو پەنابەریش بریندارکران

لە بازاڕی کەمپی هۆلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر پەنابەرێکی عێراقی و کوژرا و دوو ژنیش بە سەختی برینداکران.

ئاژانسی هاوار رایگەیاند، هێرشەکە بە دەمانچەی بێدەنگ ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا پەنابەرێکی عێراقی بە ناوی ئیبراهیم حسێن ئەل عەلی تەمەن (٣٧)ساڵ کوژراوە و دوو ژنی پەنابەریش بە ناوەکانی ئیمان خەڵەف تەمەن (٢٦) ساڵ و شەهەد محەمەد جاسم تەمەن (٢٧) بە سەختی بریندار بوون.

ئاسایشی کەمپەکە رایگەیاند، هێرشەکە لە بازاڕی بەشی پەنابەرانی عێراقی لە دوکانێکی ئینتەرنێتدا ئەنجامدراوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کەمپەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ماوەیەک لەمەوبەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی 'ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایش' لە ناو کەمپەکەدا ئەنجامدابوو و بە دەیان چەتەی داعشیان دەستگیرکردبوو و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیشدا گرتبوو.

ف.ق